Erbil 21°C چوارشەممە 18 ئەیلوول 05:36

مەسرور بارزانی و جینین پلاسخارت بۆ تاوتوێی پرسی هەڵبژاردن كۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کرد.

بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو.

سەرۆکی حکومەت وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە هەڵبژاردن لە بارودۆخێکی ئاسایی و یاسایی و دوور لە پێشێلکاریی دەستووری و دەستوەردان و دیزاینی پێشوەختە ئەنجام بدرێت و ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و مافەکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستانیش بگیرێت.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن کردەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر نەهێشتنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم هەڵبژاردن و گەیشتنی لایەنەکان بە چارەسەر لەپێناو پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.