Erbil 10°C شەممە 04 کانوونی دووەم 10:13

سلێمانی.. زیاتر له‌ 6 تۆن په‌تاته‌ به‌هۆی خراپی و نه‌شیاویان بۆ خواردن له‌ناوبرا

کوردستان TV
100%


به‌هۆی خراپی و نه‌شیاویان بۆ خواردن، لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر  له‌ (10) تۆن و (250) كلیلۆگرام سه‌وزه‌ و میوه‌ی خراپی له‌ناوبردوه‌ كه‌ شه‌ش تۆن و (530) كیلۆگرامی په‌تاته‌ بووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (2024.4.2) له‌ راپۆرتی مانگانه‌ی لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانيیدا ئاماژه ‌بۆ ئه‌وه‌كراوه‌، له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كه‌ بۆ فرۆشتگاكانی عه‌لوه‌، توانیویانه‌ له‌ مانگی (ئادار) رابردو ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ (10) تۆن و (250) كیلۆگرام سه‌وزه‌ و میوه‌ی خراپدا بگرن و رێگری له‌ خستنه‌ ناوبازاڕیان بكه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ خاوه‌ن فرۆشتگاكانه‌وه‌ ‌نیازی ساغكردنه‌وه‌یان هه‌بووه‌.

له‌ ئاماری لیژنه‌كه‌دا ‌هاتوه‌؛ به‌شێك له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌كان له‌ شه‌ش تۆن و (530) كلیۆگرام په‌تاته‌، (450) كیلۆگرام زه‌نجه‌بیل، (650) كیلۆگرام كاهو، (250) كیلۆگرام پیازی ته‌ڕ، (340) كیلۆگرام كاڵه‌ك پێكهاتوون.

رونیكردوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕی (150) كیلۆگرام تور، (350) كیلۆگرام هه‌نار، (550) كیلۆگرام سندی و لیمۆ و لاله‌نگی، (180) كیلۆگرام كه‌ستانه‌، (150) كیلۆگرام بیبه‌ر، (300) كیلۆگرام بامیه‌ و (180) كیلۆگرام ترێ كه‌سه‌رجه‌میان به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبراون.

ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ له كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا و نوێنه‌ری قائیمقامیه‌ت و ئاسایشی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كشتوكاڵ، ته‌ندروستی، چاودێری بازرگانی پێكهاتون و رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر (06:00)ـی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه‌ له‌ناو عه‌لوه‌كه‌ پشكنین بۆ ئه‌و سه‌وزه‌ و میوه‌ و خوارده‌مه‌نیانه‌ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن خاوه‌ن نوسینگه‌كانه‌وه‌ ده‌خرێته‌ڕو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.