Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 11:54

ئێران... له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا 115 هاووڵاتی كورد له‌ سێداره‌دراون

کوردستان TV
100%


ئاماری لە سێدارەدانی هاووڵاتییانی كورد له‌ كوردستانی ئێران زیادیکردووە.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت، له‌ 21ی ئاداری 2023 تاوه‌كو 21ی ئاداری 2024 له‌ پارێزگاكانی كوردستانی ئێران 115 هاووڵاتی كورد له‌  لە زیندانەکانی  ئێراندا لە سێدارە دراون.

رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، (52) کەس، بەهۆی تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە سێدارەدراون، (41) کەس بە تۆمەتی کوشتن لە سێدارەدراون، (12) کەس بە تاوانی موحاربە و تاوانی سیاسی سزای لە سێدارەدراون، (5) هاوڵاتیش بە تاوانی دزی چەکداری لە سێدارەدراون، (1) هاوڵاتیش بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی له‌ سێداره‌دراوه‌، (4) کەسی دیکەش لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی زینداندا گیانیان لەدەستداوە. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.