Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:05

ئێسكە بەردبووەكە گەڕێنرایەوە گەرمیان و بەمزووانەش تۆژینەوەی زانستی لەسەر دەكرێت

کوردستان TV
100%

دوای یەك هەفتە لە بردنی ئێسكە بەردبووەكە لە گەرمیانەوە بۆ پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەم گەڕێنرایەوە گەرمیان و بڕیاریشە بەمزووانە لیژنەیەك پێكبهێنرێ بۆ ئەنجامدانی تۆژینەوە لەسەری.

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و كەلەپووری گەرمیان بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ دووشەم لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان سەردانی زانکۆی سلێمانی - کۆلێژی زانست - بەشی جیۆلۆجی و بەشی بایۆلۆجی کرد بۆ گفتۆگۆکردن و لێکتێگەیشتن دەربارەی ئێسکە بەردبووەکە و گەڕانەوەی بۆ مۆزەخانەی شارستانیی گەرمیان.

راشیگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لێ کردین و هاوکارییان کردین لە گەڕاندنەوەی ئێسکە بەردبووەکە، لە سۆنگەی خەمخۆریشیان بۆ پاراستنی  ئێسکەکە و بەها مێژووییەکی، بەوپەڕی ئامانەتەوە پارێزگاریان لێ کردووە و پاراستوویانە.

ئاماژەی بەوەش دا كە بەم نزیکانە لیژنەیەکی هاوبەش پێک دەهێنرێت بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ئێسکە بەردبووەکە.

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و كەلەپووری گەرمیان جەختیشی كردەوە كە ئێسکەكە پێوستی بە چاککردنەوەی پارچەکانی هەیە و دوای چاککردنەوە و بەهێزکردنی پارچەکانی، لەناو مۆزەخانەی گەرمیان شوێنێک بۆ نمایشکردنی دابین دەکرێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان و گەشتیاران لە نزیکەوە بیبینن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.