بەڕێوەبەرایەیت ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی سەرجەم ئەو تۆمەتبارانەی راگەیاند كە لە چەند رۆژی رابردوودا لەسەر میرات هەڵیان كوتابووە سەر ماڵی خاڵەكانیان.
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمان و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، چوار تۆمەتبارمان دەستگیر کرد.
راشیگەیاند: ناوی تۆمەتبارەكان بریتییە لە (ش، م، ی) و (ع، س، م) و (ن، أ، پ) و (ل، م، ک)، هەروەها لە ناویاندا تۆمەتباری سەرەکی (ش، م، ی) هەیە.
لەبارەی هۆكاری رووداوەكە ئاسایش رایگەیاند: لەسەر پارەو میرات بۆتە کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوان تۆمەتبارەكان لەگەل ماڵی خاڵەکانیان، بەو هۆیەوە سێ تۆمەتبارەکەی تری، کەناویان لەسەرەوە هاتوە ، چەند جارێک هاندراون لەبەرامبەر بڕێک پارە هەڵبکوتنە سەر ماڵی ئەو خاڵانەیان و هەروەها چەکی بێ مۆڵەتیش بەکار هاتووە و تەقەیان لە ماڵیی خاڵەکانیان کردووە.
ئاسایشی هەولێر هەروەها ئاشكرای كرد كە دواین جار لەلایەن تۆمەتبار (ع، س، م) هەوڵی سوتاندنی ئۆتۆمبێڵی خاڵەكەی درابوو لە گەڕەکی موفتی شاری هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.