بە مەبەستی ئامانجگرتنی چەكدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەكی سنووری سیدەكانیان بۆردومان كرد
بۆردومانەكە کاتژمێر 4:35ی سەرلەئێوارە چیای بۆڵێ لە سنووری شارۆچكەی سیدەکان گرتەوە كە شوێنێكی دوور لە ئاوایی و ئاوەدانییە.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگەیاندین: خۆشبەختانە لە بۆردومانەكەدا هیچ هاووڵاتییەکی سڤیلی ناوچەكە نەبۆتە قوربانی، هەروەها لەلایەن چەكدارانی پەکەکەشەوە زەرەر و زیانەكانی تا ئێستا نەزانراوە.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەمە زیاتر لە جارێكە فڕۆكە جەنگییەكانی تورکیا بە بیانۆی بوونی پێگە و بنکەكانی چەكدارانی پەکەکە، ناو خاکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش سنووری شارۆچكەی سیدەکان بۆردومان دەکات.
سیدەكان / مەهدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.