ئەو شوفێرەی لە چەند رۆژی رابردوودا هەڵسوكەوتێكی نابەرپرسانەی لەسەر شەقامێكی شاری هەولێر ئەنجامدابوو، سزایەكی جیاوازی بەسەردا سەپێنرا.
شوفێرەكە كە ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی مۆدیل 2009ی لەلا بووە، لە رۆژی 25ی ئاداری رابردوو لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا بە تۆمەتی ئەوەی لەسەر شەقامێكی سەرەكی شاری هەولێر زبڵ و خاشاكی فڕێ دابوو.
بەگوێرەی نووسراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر كە ئیمزای ئەندازیار كارزان عەبدولهادی سەرۆكی شارەوانییەكەی لەسەرە، لە رێكەوتی 27/3 سزای شوفێرەكە دیاریكراوە.
سزای شوفێرەكە لە بڕی فڕێدانی زبڵ و خاشاك لەسەر شەقام، بریتی بووە لە 3 رۆژ كاركردنی ژینگەیی لەناو بازاڕی شاری هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.