وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پاسپۆرت له هه‌شت سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی حزبه‌كانی كوردستانی ئێران وه‌رده‌گرێته‌وه.
له دوو نووسراودا كه واژۆی ماجید عه‌دنان به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری پاسپۆرتی عێراقی له‌سه‌ره‌و بڕیاردراوه پاسپۆرت له هه‌شت سه‌ركرده و سه‌رۆك له پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران وه‌ربگیرێته‌وه.
له به‌شێكی نووسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، له كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و پاسپۆڕتانهدا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و ڕه‌وانه‌ی پۆلیس یاخود به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له شاره‌كاندا بكرێت.
یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ی كه له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه كه پاسپۆرتی لێوه‌ربگیرێته‌وه مسته‌فا هیجری سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه.
له ئێستاشدا، دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئاسایشی عێراق و ئێران به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا، به‌غدا پاسپۆرتی كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌كانی حزبه كوردستانییه‌كانی ئێرانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.