کارەبای سلێمانی کرێی موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی ڕابردوو ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە1ی4ی2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ ئه‌مپێرێک 40 دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان 13 هه‌زار بۆ 14 هه‌زار دیناردایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، کە هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە 7ى بەیانى بۆ 1ى شەوە، نرخى ئەمپێریان 15 هه‌زار و 500 دینار بۆ 17 هه‌زار دینارە و ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان 19هه‌زار و 500 دینارە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی راشیگه‌یاندووه بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی چوار به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
1- لەئه‌مڕۆوە تا یەكەم ڕۆژی جەژن ڕۆژانە لە كاتژمێر 1:00ى پاشنیوەڕۆ تا 5:00ى به‌ره‌به‌یان كارده‌كه‌ن.
2- ڕۆژانی جەژن كاركردنیان 24 كاتژمێری دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویسته كارەبا بدەن به هاوڵاتییان.
3- دوای جەژن تا كۆتایی مانگی نیسان ڕۆژانە لە كاتژمێر 12:00ى پاشنیوەڕۆ تا 1:00ی شەو كار دەكەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، بەڵام ڕۆژانی هەینی و شەممان بەیانیان كارناكەن لە بری ئەوە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ كاردەكەن.
له كۆتاییدا راگه‌یه‌نراوه، له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاووڵاتییان له 10 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.