پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌م راگه‌یه‌نرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 1ی4ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت له زۆربه‌ی كاته‌كاندا و پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌م.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی سێشه‌م 2ی4ی2024،ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه به به‌راورد به پله‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 26
سلێمانی: 25
دهۆک: 27
زاخۆ: 28
هەڵەبجە : 26
کەرکوک : 29
سۆران : 25
حاجی ئۆمەران : 19
گەرمیان : 31.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.