Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 04:03

هه‌ولێر.. دەست بەسەر 1706 کارتۆن شیری بەسەرچوودا گیرا

کوردستان TV
100%


تیمێکی چاودێریی بازرگانیی هەولێر دەست بەسەر 46 هەزار قوتووی شیری منداڵاندا دەگرن، کە گومان دەکرێت ڕێکەوتی بەسەرچوونیان نوێ بکرێتەوە یان دووبارە لە قوتوونانی بۆ بکرێت و بخرێتە بازاڕەوە.

تیمی چاودێری، خاوەنەکە دەستگیر دەکەن و ڕووبەڕووی یاسای دەکەنەوە و دەست بەسەر شیرە بەسەرچووەکەشدا دەگرن.

هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: "لە گوندێکی نزیک شاری هەولێر، 1706 کارتۆن شیری بەسەرچوومان لە ماڵێک دۆزییەوە؛ لێکۆڵینەوەی بەردەوام دەکەین بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا ئەم شیرە بۆ چ مەبەستێکی تر بەکاردێت، ئەو کەسەمان دەستگیر کردووە کە ئەم کارەی کردووە و لێکۆڵینەوەی بەردەوام دەکەین تاوەکوو دەگەین بە دەرئەنجام".

گوتیشی: "لە مانگی ڕەمەزان بەهۆی زۆریی خواستی هاووڵاتییان بۆ خواردن، کاری لیژنەکانمان چڕتر کردووەتەوە و بەردەوامین لە گەڕان لە شاری هەولێر؛ هەر لیژنەیەک لە سێ کەس پێک هاتوون و سەردانی هەموو شوێنێک دەکەن و زیاتر سەرنج لە ڕێکەوتی بەسەرچوون دەدەن. زۆر سوپاسی هاووڵاتییان دەکەین کە هاوکارمان بوونە و هیوادارین بەردەوام بن لە ئاگەدارکردنەوەمان لە هەر حاڵەتێکی لەمجۆرە".

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازاڕی هەولێر لە 15 ڕۆژی یەکەمی ڕەمەزان 800 سەردانیان ئەنجام داوە و 135 شوێنیان سزا داوە، 5 شوێنیان داخستووە و دەستییان بەسەر 15 تۆن خۆراکی بەسەرچوودا گرتووە.

هاووڵاتییەک لەمبارەیەوە دەڵێت: "ئەگەر تیمی چاودێریی بازاڕ نەبێت کۆمەڵگا زیانی پێدەگات، چونکە خواردنێکی زۆری ماوەبەسەرچوو و کوالێتیی خراپ دەهێنرێتە ناو شار و بەسەر خەڵکیدا ساغ دەکرێتەوە".

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەلامەتیی هاووڵاتییانی لەلا گرنگە و لە چاودێریی بازاڕ بەردەوام دەبێت؛ لە پێناو کەمکردنەوە و نەهێشتنی سەرپێچییەکان، سزای سەرپێچیکارانیش دەدات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.