Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:19

كارەبای سلێمانی: لە رۆژانی جەژن 24 كاتژمێر كارەبا دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای پارێزگای سلێمانی رایگەیاند كە بۆ رۆژانی جەژن پلانیان داناوە بە كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلییەكان، 24 كاتژمێر كارەبا بدەن بە هاووڵاتییان.

بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەم بەرنامەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی نیسان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دیاری كرا و تێیدا هەندێك گۆڕانكاری كرا بەمشێوەی خوارەوە:-

-  لە ئەمڕۆ یەكشەمەوە تا یەكەم رۆژی جەژن، مۆلیدە ئەهلییەكان رۆژانە لە كاتژمێر (1:00)ى پاش نیوەڕۆ تا (5:00)ى به‌ره‌به‌یان كار ده‌كه‌ن.

-  رۆژانی جەژن كاركردنیان 24 كاتژمێری دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، پێویسته‌ كارەبا بدەن به‌ هاووڵاتییان.

-  دوای جەژن تا كۆتایی مانگی نیسان رۆژانە لە كاتژمێر (12:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (1:00)ی شەو كار دەكەن، هەروەها بەیانیانیش لە کاتژمێر 6:30 تا 8:00ى بەیانى کار دەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممە بەیانیان كار ناكەن و لە بڕی ئەوە كاتژمێر (11:00)ی پێشنیوەڕۆ كار دەكەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.