Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 00:51

وەزیری دارایی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆبووەتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەم ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیوا توانا سدیق بەڕێوبەری گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) لەبارەی چەند بابەتێکی پەیوەست بە دارایی و ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی هەندێ بابەتی پەیوەست بە دارایی و ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە و خەرجییەکان و پێشینەی مانگانەی وەزارەت و چۆنیەتی دابینکردنی جیاوازی بڕی پارەی تەواوکاری بۆ هاوکاری مانگانەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە دابینکردنی مووچە بۆ هێزی پێشمەرگە.

وەزیری دارایی پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە راشیگەیاند "ئەوەی لە توانا و دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی بێت بۆهێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەنجامی دەدەن و هیچ کاتێک لە خزمەتکردنی پێشمەرگە درێغی نەکەین".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.