ئهمڕۆ یهكشهممه 2024/3/31 به سهرپهرشتیی ساسان عهونی، وهزیری شارهوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر و بە ئامادەبوونى عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیارى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ئهندامانی دیکەى لێژنهی چارهسهری کێشهكانی زهویوزار، لە دیوانى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، کۆبوونەوەى یەکلاکردنەوە و چارەسەرى گرفت و کێشەکانى زەویوزار له سنووری پارێزگای ههولێر و ئیدارهی سهربهخۆی سۆران بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر بڕیارى سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیران و ڕاسپاردەکان بۆ دۆزینەوەى میکانیزمى گونجاو و چارەسەرکردنى گرفت و کێشەى زەویوزارى موڵکى گشتی و پۆلێنکردنى زەوییەکانى شارەوانی و کشتوکاڵی و نیشانکردنى حەرەمى گوند لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران.
لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە هەماهەنگى و هاوکارى پترى لیژنەکانى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران کرایەوە بۆ بەوردى بەدواداچوون و دیراسەى پرسەکە و گرتنەبەرى رێوشوێنى پێویست بۆ ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیی و سەرپێچییەکانى سەر موڵکى گشتی و موڵکى میرى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.