77 ساڵ بەر لەئێستا لە 31ی ئازاری 1947 و لە ڕۆژیکی وەک ئەمڕۆدا، پێشەوا قازی محەممەد لە مەیدانی چوارچرای شاری مههاباد له كوردستانی ئێران لەسێدارەدرا.
پێشەوا قازی محەممەد له یهكی ئایاری1900 لە مههاباد له دایك بووە ، جگە لە کوردی و فارسی، شارەزایی لە زمانەکانی عەرەبی، فەرەنسی، ئینگلیزی و رووسی هەبووە، ئاشنایی لەگەڵ زمانەکانی فەڕەنسی و ئینگلیزی و رووسیش هەبووە.
پێشەوا قازی محەممەد لەسەر دابی باب و باپیرانی دادوەر و بۆ ماوەی دوو ساڵیش بەڕێوەبەری فەرمانگەی کولتووری مههاباد بووە.
حکومەتی پاشایەتی ئێران دوای ئەوەی کە پێشەوا قازی محەممەد بڕیاریدا لە بەرامبەر لەشکرکێشی ئێران شەڕ نەکات، 2 جار دادگاییکرد و بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند.
پێشهوا قازی محەممەد لە دادگادا و لەبەردەم دادوەرانی سەربازی ئەرتەشی ئهو وڵاته، داکۆکی لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان کردووە.
هەروەها لەبەرامبەر بێڕێزییەکانیان بەكورد وەستاوەتەوە، پێشەوا قازی محەممەد لە وەسیەتنامەکەیدا داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات یەکڕیز و یەکگرتوو بن.
پێشەوا قازی محەممەد ساڵێک و دوو مانگ و هەشت رۆژ پێش لەسێدارەدانی لە 30ی 3ی 1946 لە گۆڕەپانی چوارچرای مهاباد، دامەزراندنی کۆماری کوردستانی راگەیاند، كه نزیکەی 11 مانگ سەرۆکایەتیکرد، دواتر لەلایەن حكومهتی ئهو كاتی ئێرانەوە هێرشکرایە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری كوردستان و قازی محەمەد بڕیاری شەڕ نەکردنیدا.
پێشهوا قازی محەممەد لەگەڵ حەمە حوسێن خانی سەیفی قازی ئامۆزای و ئەبولقاسم سەدری قازی برای دووجار دادگاییکران، دووەم دانیشتنی دادگاش لە 28ی3ی 1947 دەستیپێکرد، 2 رۆژ بەردەوام بوو و تێیدا بڕیاری لەسێدارەدرانیان درا و جێبەجێشکرا.
پێشەوا قازی لەدوای خۆی وەسیەتنامەیەکی جێهێشتووە و داوا دەکات کورد متمانە بە غەیری خۆی نەکات، پشتی یەکدی بگرن و بەرژەوەندی گشتی نەکەنە قوربانی بەرژەوەندی تاکەکەسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.