لە كەلار ئافرەتێك لەبەردەم بانکی گەرمیان پێش وەرگرتنی مووچەکەی گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری كوردستان تیڤی لە كەلار رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یهكشهم 31ی3ی2024 ئافرەتێك لە نۆرەی وەرگرتنی موچەی خانەنشینی لە بانکی گەرمیان لە کەلار رەوشی تێکدەچێت و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.
گوتیشی، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ و پێش دەستکردنی دەوامی فەرمیی، ئافرەتێك کە هاتبوو بۆ وەرگرتنی موچەی خانەنشینی، دۆخی تەندروستی تێکچووە و کەسوکاری ئاگادار کراوەتەوە و براوە بۆ نەخۆشخانە.
ئافرەتەكە لەکاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانەکەمان، گیانی لەدەستداوە. ئافرەتەكە دانیشتووی ناحیەی رزگاری سەر بە شاری كەلارە.
ئەمەش لە كاتێكدایە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی هەژماری من-ی راگەیاندووە و فەرمانبەران و خانەنشینان دەتوانن بە كردنەوەی هەژماری بانكی راستەوخۆ و هەر كاتێك بیانهوێت مووچەكانیان وەربگرن.
پرۆژەی هەژماری من پرۆژەیەكی بانكی پێشكەوتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نۆزدە خزمەتگوزاری لەگەڵە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.