Erbil 6°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 03:39

ئه‌مڕۆ مووچه‌ی 13 شوێن و وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی  و ئابووری له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆش 13 وه‌زاره‌ت و شوێن مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، ئەمڕۆ یه‌كشه‌م 31ی3ی2024، مووچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت: "وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی پلاندان".

 رۆژی پێنجشەمی داهاتوو بە دابەشكردنی مووچەی "هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری فریاكەوتن، هێزەكانی یەكەی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان و سەرۆكایەتی هەرێم" كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران دەهێنێت.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.