له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 8 کۆڵبەر له كاتی كۆڵبه‌ری له سنورەکانی كوردستانی ئێران به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئەمنییەکانی ئێران برینداركراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له سنوری نه‌وسود ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كردووه و له ئه‌نجامدا لانی كه‌م پێنج كۆڵبه‌ر برینداركراون.
هه‌نگاو رایگه‌یاندووه، ناسنامه‌ی ئه‌و پێنج كۆڵبه‌ره كه خه‌ڵكی شاره‌كانی داڵاهۆ، جوانڕۆ، سه‌لاسی باوه‌جانی و پاوه‌ن، محه‌مه‌د مه‌حمودی، محه‌مه‌د یوسفی، ئیحسان نه‌زه‌ری، ئومێد شه‌مسی و یاسینه ئاشكراكراون، ئه‌و پێنج كۆڵبه‌ره به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ناوه‌نده پزیشكیه‌كانی شاری پاوه گواستراونه‌ته‌وه و باری ته‌ندروستی یه‌ك كه‌س له‌وان ناجێگیره.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، كۆڵبه‌رێكی دیكه به‌ناوی سامان ڕۆسته‌می خه‌ڵكی جوانڕۆ و دوو كۆڵبه‌ری دیكه هه‌ر له‌و سنوره به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران برینداركراون كه تا ئێستا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.