Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 19:23

بەغدا میوانداری کۆنفرانسێک لەبارەی چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر دەکات

کوردستان TV
100%


وەزیری ژینگەی عێراق، نزار ئامێدی ڕایگەیاند لە مانگی ئایاری داھاتوودا، بەغدا میوانداری کۆنفرانسێک بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر دەکات کە تایبەت دەبێت بە چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا.

نزار ئامێدی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "العراقییە" ئاماژەی بەوەداوە، عێراق یەکێک لەو وڵاتانەی کە زیاتر بەھۆی کاریگەرییەکانی ئاووھەوا، زیانی بەرکەوتووە و گوتوویەتی: عێراق بووە ئەندام لە ڕێککەوتننامەی پاریس و بەڵگەنامەیەکی بۆ بەشداریکردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا پێشکەش کرد.

ئاشکراشی کردووە: ستراتیژێکی باشمان ھەیە کە پلان و چارەسەر لەخۆدەگرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا.

ئاماژەی بەوەشداوە کە پرسی ژینگە و ئاووھەوا تەنھا بۆ وەزارەتی ژینگە سنوردار نییە، بەڵکو پێویستە ھەمووان لەوبارەیەوە ھاوکاربن.

وەزیری ژینگەی عێراق، نزار ئامێدی ڕاشیگەیاند کە ئێستا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بەشداری لە لووتکەی ئاووھەوا "COP 29" بکەن کە بڕیارە لە ئازەربایجان ئەنجام بدرێت و گوتی: لە مانگی ئایاری داھاتوودا، بەغدا میوانداری کۆنفرانسێکی ھەرێمی دەکات کە تایبەت دەبێت بە چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.