Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 22:06

گەورە تیرۆریستێکی داعش لە باکووری پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی بەناو فەرماندەی مەفرەزەی ھاوەن سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە باکووری پارێزگای سەڵاحەددین ڕاگەیاند.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، عەمید میقداد میری لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا سەربە وەزارەتی ناخۆ، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی لە قەزای شەرگات باکووری پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بەناو فەرماندەی مەفرەزەی ھاوەن سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، ناسراو بە (ئەبو یەمامە) دەستگیرکراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.