ئەمڕۆ دووشەم مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی مەلا فایەق بازیانی پێشمەرگە و فەرماندەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حكوومی و رێژەیەكی زۆری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
فایەق علی ئەحمەد ناسراو بە (مەلا فایەق بازیانی) کەسایەتی دیاری عەشیرەتی مـــەنمی و پێشمەرگە و فەرماندەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، ئەمڕۆ دووشەم كۆچی دوایی كرد و هەر ئەمڕۆش مەراسیمی بەخاکسپاردنەكەی بەڕێوەچوو.
لە مەڕاسیمەكەدا عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، بە یاوەری یاریدەرانی بەرپرسی مەکتەب و بەرپرسانی لقی 4 و 21 و هەڤاڵان ئامادەبوون.
عەلی حوسێن لە وتەیەکدا پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی بە خانەوادە و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مەلا فایەق بازیانی گەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.