Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 17:45

پۆتین: هەموو ئەوانەی لە پشت هێرشە تیرۆریستییەکە بوون سزا دەدرێن

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پۆتین بەهۆی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆی پایتەخت، ڕۆژی 24ی ئاداری وەک ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.

پۆتین گوتیشی: ڕووبەڕووی هێرشێکی تیرۆریستی و کۆمەڵکوژییەکی مرۆیی تەواو پلانداڕێژاو و پێشوەخت ئامادەکاریی بۆکراو بووینەوە.

ڤلادیمیر پۆتین ڕاشیگەیاند: هەموو ئەو کەسانەی کە ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەو هێرشە تیرۆریستییە بۆسەر ڕووسیا و گەلەکەمان و ئەوانەشی لە پشتیان بوون، دەیاندۆزینەوە و سزایان دەدەین.

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پۆتین گوتیشی: بە پێی زانیارییە بەراییەکان لە بەری ئۆکرایناوە سنوورەکان کرایەوە بۆ ئەوەی تیرۆریستان پێیدا تێپەڕێن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.