Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 20:31

سوودانی: هیچ جێگرەوەیەک بۆ کاری پێکەوەیی نییە

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە خەڵکی کوردستان دەکات
کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە جگە لە پێکەوەکارکردن ھیچ جێگرەوەیەکمان نییە و ئاماژەی بەوەشدا کە گەلانی عێراق، چارەنووسێکی ھاوبەشیان ھەیە و دەبێت پێکەوە کاربکەن.

محەمەد شیاع سوودانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: بە بۆنەی ھاتنی جەژنی نەورۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردی ئازیزمان لە ھەرێمی کوردستان و سەرجەم خەڵکی عێراقی دەکەم، بەو ئومێدەی ئەم بۆنە مەزنە ببێتە مایەی بەدیھێنانی ئایندەیەکی گەش.

ھەروەھا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەشێکی پەیامەکەیدا، پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی گەلانی ناوچەکە کردووە کە یادی جەژنی نەورۆز دەکەنەوە و ڕایگەیاندووە: ئومێدەوارین خوا گەورە سەقامگیریمان بۆ بگێڕێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: نەورۆز ئەوەمان بیر دەخاتەوە کە جگە لە پێکەوەکارکردن ھیچ جێگرەوەیەکمان نییە و بەرز ڕاگرتنی بەھا ھاوبەشەکان و گەلانی عێراق، چارەنووسێکی ھاوبەشیان ھەیە و دەبێت پێکەوە کاربکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ھەروەھا ھاتووە: ئەم بۆنەیە جەخت لە ھێزی فرەچەشنی و بەردەوامی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکاتەوە لەگەڵ تەرخانکردنی ھەموو ھەوڵەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی مافەکان.

لە کۆتایی پەیامەکەدا، ھاتووە: نەورۆز پیرۆز بێت و عێراقێکی ئاوەدان کە لەسەر یەکڕیزی و یەکگرتوویی گەلەکەی گەشە دەکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.