میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە كەمێك پێش ئێستا دەنگی چوار تەقینەوەی گەورە لە سەنتەری بەغدای پایتەخت بیستراوە.
سەبارەت بە دەنگی تەقینەوەكان، بەرگریی شارستانی بەغدا رایگەیاندووە كە تەقینەوەكان لە وێستگەیەكی كارەبا لە ناوچەی دۆرە روویداوە لە ئەنجامی كێشەیەكی هونەرییەوە.
راشیگەیاندووە كە هەرچوار تەقینەوەكە لەناو وێستگەی كارەباكە بووە.
جەختیشی كردەوە كە ئێستا تیمەكانی بەرگریی شارستانی خەریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ئاگرەن كە لە ئەنجامی تەقینەوەكان دروستبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.