Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 16:45

2 هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 2 هاووڵاتی كورد له‌ شاری شنۆ ده‌ستگیرده‌كه‌ن.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، كاتژمێر 1ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌م 18ی3ی2024، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌شاری شنۆ 2 هاووڵاتی كورد به‌ ناوه‌كانی فه‌خره‌دین ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 28 ساڵ و شه‌هرام شاهی ده‌ستگیرده‌كه‌ن و تر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

هەنگاو پێشتر بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەحمەدی ڕایگەیاندبوو کە، بارودۆخی تەندروستیی فەخرەددین ئەحمەدی بەهۆی بوونی پلاتین لە جەستەیدا نەگونجاوە و هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی هیچ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ناوبراویان دەستگیركردووە.

رێكخراوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هۆكاری ده‌ستگیركرانی و  ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە كورده‌ و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.