Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 17:05

پارێزگایەك بەهۆی بارانبارین و خراپی كەشوهەوا سبەی كردە پشوو

کوردستان TV
100%

پارێزگایەكی عێراق بۆ سبەی سێشەم پشووی فەرمی راگەیاند بەهۆی شەپۆڵی چڕی بارانبارین و خراپی كەشوهەواوە.

پارێزگای نەجەف لەسەر زاری پارێزگار حوسێن عیساوی رایگەیاند كە سبەی سێشەم لە تەواوی پارێزگاكەیان پشووی فەرمییە.

راشیگەیاند: پشووەكە بەهۆی پێشبینی هاتنی شەپۆڵێكی چڕی بارانبارین و خراپی كەشوهەوا راگەیەنراوە.

جەختیشی كردەوە كە پشووەكە تەنیا فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنییەكان ناگرێتەوە و ئەوان ئێشكگر دەبن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.