Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 14:43

دەستگیرکراوێکی كورد لە ژێر ئەشکەنجەی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران گیانی لە دەستدا

کوردستان TV
100%


ڕێکخراوی هەنگاو  بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، گەنجێکی کوردی خەڵکی شاری تیکاب کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی(ژن ژیان ئازادی) لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە شاری سەقز دەستگیرکرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەدا گیانی لەدەستدا.

ڕێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، له‌ ڕۆژانی رابردوودا ڕابردوو مێهران ئەکرەمی تەمەن32 ساڵی خەڵکی شاری تیکاب کە لە ڕەوتی شۆڕشی (ژن ژیان ئازادی) لە شاری سەقزدا دەستگیرکرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەدا گیانی لەدەستدا. 

بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەکرەمی کە بە ڕێکخراوەکەی ڕاگەیاندووە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە پەیوەندییان بەو بنەماڵەوە کردوو و پێیان ڕاگەیاندوون کە منداڵەکەیان گیانی لەدەستداوە و داوایان لێکراوە تەرمەکەی وەرگرنەوە، بەڵام کاتێک بۆ وەرگرتنی تەرمی مێهران ڕۆیشتوونەتە بەندیخانەی ناوەندی سەقز پێیان وتراوە کە تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی خومەینییە. 

ئەو سەرچاوە  به‌ هه‌نگاوی ڕایگەیاندووە، بنەماڵەی ئەکرەمی دوای ڕۆیشتن بۆ نەخۆشخانەی خومەینی زانیویانە کە تەرمی مێهران بە مەبەستی توێکاری بۆ پزیشکی یاسایی گواستراوەتەوە و تەنیا کاتێک تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە کە باوکی مێهران نووسراوێک واژوو بکات کە لەوێدا هاتووە وەڵامی توێکارییەکە یەک ساڵی دیکە بەوان دەدرێتەوە. 

بنەماڵەی ئەکرەمی رایده‌گه‌یه‌نن، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان ڕۆیشتوون و بینیویانە کە دوو کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە ژوورەکەیدا جێگیرکراون و هەردوو دەست و قاچی بە تەختەکەی بەستراوەتەوە. 

له‌ كۆتاییدا راگه‌یاندراوه‌، مێهران ئەکرەمی لە لاوانی وەرزشوانی ڕشتەی تایکواندۆ بوو و خاوەنی چەندین مەدالیا لە ئاستی پارێزگا و وڵاتەکان لەو وەرزشەدا بووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.