Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 13:20

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی رووی لە دابەزین كرد و بەتایبەت لە بەغدای پایتەخت كە لە هەندێ شوێن 100 دۆلار بۆ 149 هەزار دینار دابەزی.

ئەمڕۆ شەممە لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو لە شاری بەغدا بەهای 100 بۆ فرۆشتن گەیشتە 151 هەزار و 250 دینار، بەڵام بۆ كڕین بەهاكەی بۆ 149 هەزار و 250 دینار دابەزی.

لە هەمانكاتدا هەر لە شاری بەغدا لە هەردوو بۆڕسەی گۆڕینەوەی دۆراوی كیفاح و حارسییە بەهای 100 دۆلار لە 150 هەزار دینار نەهاتە خوارەوە.

لە شاری هەولێریش تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەهای 100 دۆلار بۆ كڕین 150 هەزار دیناری تەواو بووە، بۆ فرۆشتنیش 150 هەزار و 150 دینار بووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.