Erbil 13°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 08:26

حەوت وڵاتی زلهێزی جیهان هەڕەشە لە ئێران دەكەن

کوردستان TV
100%

حەوت وڵاتی زلهێزی جیهان هەڕەشەیان لە ئێران كرد بە سەپاندنی سزای توندی زیاتر لە كاتێكدا ئەگەر هاژەكی بالیستی رەوانەی رووسیا بكات.

هەریەك لە وڵاتانی ئەمەریكا، كەنەدا، بەریتانیا، فڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ژاپۆن لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا بڵاویان كردەوە "ئەگەر ئێران هاژەكی بالیستی یان هەر تەكنەلۆژیایەكی تری سەربازی رەوانەی رووسیا بكات، سزایەكی بەپەلە و توندی بەسەردا دەسەپێنین.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمەریكا پێشتر چەند جارێكی تریش هۆشداری دابووە ئێران لە ئەگەری ناردنی هاژەكی بالیستی بۆ رووسیا، سزای قورسی نێودەوڵەتی بەسەردا دەسەپێنن.

ئاژانسی (رۆیتەرز) پێشتر زانیاری لە 6 سەرچاوەی باوەڕپێكراوەوە دەستكەوتبوو كە ئێران ژمارەیەكی زۆر لە هاژەكی بالیستی رەوانەی رووسیا كردووە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەدابوو كە ئێران زیاتر لە 400 هاژەكی بالیستی لە جۆرەكانی فاتح 110 و زولفەقاری رەوانەی رووسیا بە مەبەستی بەكارهێنان لە جەنگی دژی ئۆكڕاینا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.