Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 07:57

به‌ فەرمانی مەسرور بارزانی شاری پیشەسازی ھەڵەبجە دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: به فەرمانی  مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی كوردستان چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان لە ھەڵەبجە دەچنە بواری جێبەجێکردن.

یاسین مەحمود، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:  به‌ فەرمانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان لە پارێزگای ھەڵەبجە دەچنە بواری جێبەجێکردن و شارەکە لەڕووی کەرتی وەبەرھێنانەوە دەچێتە قۆناغێکی دیکە، چونکە بەشێک لەو پڕۆژانە ستراتیژین و ئاسانکاری زۆریش بۆ وەبەرھێنەران دەکرێت لە ھەڵەبجە وەبەرھێنان ئەنجامبدەن.

گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەران گوتیشی: یەکێک لەو پڕۆژانەی بڕیارە جێبەجێ بکرێت و کاریگەری لەسەر ئاوەدانی شارەکە دەبێت، پڕۆژەی شاری پیشەسازی ھەڵەبجەیە و  لەسەر ڕووبەری 400 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت، ئەمە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگاکە و کاریگەری خۆی دەبێت.

یاسین مەحمود ده‌شڵێت: ئەنجامدانی پڕۆژە لە پارێزگای ھەڵەبجە و ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەران لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان جگە لەوەی سوودی ھەیە بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، وا دەکات وەبەرھێنەرانی ئێمە لە بری ئەوەی بچنە ناوچەکانی دیکەی عێراق وەبەرھێنان بکەن دەچنە پارێزگای ھەڵەبجە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.