Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 15:43

بۆ یەكەمجار دوای 5 مانگ.. نرخی نەوت گەیشتەوە 85 دۆلار

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكاندا بەڕێژەی زیاتر لە 1% بەرزبووەوە و گەیشتە 85 دۆلاری ئەمەریكی، ئەمەش یەكەمجارە بگاتە ئەم نرخە لە دوای سەرەتاكانی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو.

هۆكاری ئەم بەرزبوونەوە لەناكاوەی نرخی نەوت بۆ هێرشە مووشەكییەكانی ئۆكڕانیا دێت بۆ سەر پاڵاوگەی تكریری رووسی.

لای خۆشییەوە پاڤێڵ سوروكین جێگری وەزیری وزەی رووسیا رەتی كردەوە بەئامانجگرتنی ئەم دواییەی پاڵاوگەكانیان كێشەی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی لەناوخۆدا دروست كردبێت.

جەختیشی كردەوە كە رووسیا لەم بەرزبوونەوەی ئێستای نرخی نەوت، داهاتی زیاتری دەبێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.