Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 05:13

بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی کاریگەری لەسەر ھەژماری من نەبووە

کوردستان TV
100%

 بەڕێوەبەری گشتی  بانکە بازرگانییەکان ڕەتیکردەوە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و وەزیری دارایی عێراق کاریگەری لەسەر پرۆسەی ھەژماری من ھەبێـت و دەڵێ: ھەژماری من زۆر لە ژمارە بانکی عێراق پێشکەوتووترە و ھاووڵاتییان دەتوانن بیکەنە نێودەوڵەتیش.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پڕۆژەی ھەژماری من بەردەوامە و دوای تەواوبوونی پارێزگای ھەولێر ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی ھەژماری من لەلایەن فەرمانبەرانەوە دروست دەکرێت، دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ڕاگەیاندنی پڕۆژەی ھەژماری من توانیومانە سەرکەوتووبین لە جیبەجێکردنی پرۆسەکە و بەردەوامیش دەبین تا ھەموو فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی ھەژماری من.

بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان دەشڵێ: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و وەزیری دارایی عێراق لەبارەی دروستکردنی ھەژماری من ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر پڕۆژەکە نەبووە، ئێمە بەردەوامین لە دروستکردنی ھەژماری من بۆ فەرمانبەران، گەڕانەوەی کارتەکانیش بەردەوامە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی بەشداریان کردووە.

مەولود سابیر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ھەژماری من پڕۆژەیەکی زۆر پێشکەوتوو و سەردەمیانەیە و بەراورد ناکرێت لەگەڵ ئەو ژمارە بانکیەی عێراق دروستی کردووە بۆ فەرمانبەرانی، چونکە ھەژماری من نەک تەنیا ناوخۆییە، بەڵکو دەتوانن بیکەنە نێودەوڵەتیش، واتە ھەژماری من پڕۆژەیەکە دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی بۆ دەرەوە بەکار بێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.