Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 08:15

سلێمانی.. دەست بەسەر چوار تۆن ترشی هاڕاودا گیرا

کوردستان TV
100%


بەهۆی پابەندنەبون بەرێنماییەکان و هاڕینی ترش بەشێوەیەکی ناتەندروست، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی فرۆشگای وشکەی سۆران دادەخات.

ئەمڕۆ شەممە، لە راپۆرتی لیژنەی دوی قائیمقامیەدا هاتوە؛ بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و مەرجەکانی تەندروستی بەتایبەتی، هاڕینی ترش بەدەر لە رێنماییەکان، لیژنەکە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی فرۆشگای وشکەی سۆران لە بازاڕی سەعید تەها کۆیی دادەخات.

ئاماژەی بۆئەوەشکردوە، بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی نابێت هیچ جۆرە خواردەمەنییەک لەسەر زەوی دابنرێت، بۆیە هەڵڕشتنی ترش لەسەر زەوی و هاڕینی بەشێوەیەکی ناتەندروست و دور لەڕێنماییەکانە و رێگەپێدراو نییە.

رونیکردوەتەوە؛ لە دوکانی وشکەی سۆران و کۆگای هاڕینی ترشەکەی، دەست بەسەر نزیکەی چوار تۆن ترشی هاڕاودا گیراوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێت.

راپۆرتی لیژنەی دوی قائیمقامیەت ئەوەشیخستوەتەڕو، بێجگە لەداخستنی شوێنەکە، تەواوی ترشەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.