ئەمڕۆ هەینی لە سنووری پارێزگەی كەركووك خێزانێك بە مەبەستی گەشت و سەیران چوونەتە دەرەوە، بەڵام مینێكی بۆمبڕێژكراو پێیاندا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیسی كەركووك بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ هەینی خێزانێك بۆ گەشت و سەیران چوونەتە ناوچەی جەبەل بۆر، بەڵام لەوێ مینێكی بۆمبڕێژكراو پێیاندا تەقیوەتەوە.
بڵاویشی كردەوە: لە ئەنجامی تەقینەوەی مینەكەدا دوو كەس گیانیان لەدەستداوە كە باوك و كوڕی خێزانەكەن، كوڕەكە تەمەنی تەنیا 12 ساڵانە.
پۆلیسی كەركووك داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە كاتی چوونیان بۆ دەرەوە بە مەبەستی گەشت و سەیران، دووركەونەوە لە ناوچە قەدەغەكراوەكان و ئەو شوێنانەی مەترسی بۆمب و تەقەمەنیان تێدا هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.