پچڕانی بەرفراوانی دوێنێی سێشەممە كاریگەری لەسەر فەیسبووك و ئینستاگرام و تەوەرەكان هەبوو و ڕێگری لە بەكارهێنەران كرد بچنە ناو ئەكاونتەكانیانەوە.
دوای نزیكەی دوو كاتژمێریش ،كۆمپانیای مێتا گەڕانەوەی خزمەتگوزارییەكەی بۆ پلاتفۆرمەكانی ڕاگەیاند.
لەو چوارچێوەیەدا ئەنەس نەجداوی، ڕاوێژكاری كەناڵی ئەلعەرەبییە بۆ تەكنەلۆجیا و سۆشیال میدیا، گوتی، ئەم پچڕانە یەكەمجار نییە بۆ پلاتفۆرمەكانی مێتا، نزیكەی دوو ساڵ لەمەوبەر پچڕانێكی گەورەتر هەبوو كە زیاتر لە 6 كاتژمێری خایاند .
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم هەڵە تەكنیكیانە تەنانەت لە ئاڵۆزترین و پارێزراوترین سیستەمەكانیشدا ڕوودەدەن و ئەمەش شتێكی ئاساییە.
كەواتە بەبێ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ژیان چۆن دەبوو؟......
هەندێك دەڵێن: بەبێ سۆشیال میدیا دۆخەكە نامۆ دەبێت، ژیان ئەوەندە بێزاركەر دەبێت كە هیچ كارێكیان نابێت بیكەن.
لە لایەكی دیكەوە، هەندێكی دیكەش پێیان وایە كە ژیان باشتر و ئارامتر دەبێت، زۆر شتیش ڕاستەوخۆتر دەبێت، بەو پێیەی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بۆ زۆر شت و بۆ زۆر لایەنی كۆمەڵگا وێرانكەر بوون.
ژیان بەبێ سۆشیال میدیا چی لێدێت ؟!
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.