ئەمڕۆ دووشەم لە پارێزگایەكی عێراق دوو ئافرەت دەبێتە شەڕیان و یەكێكیان بەدەستی ئەوی تر دێتە كوشتن.
رووداوەكە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە بازاڕی گەڕەكی كەفائات لە شاری كووت ناوەندیی پارێزگەی واسیت روویداوە.
یەكێك لە ئافرەتەكان خاوەنی دوكانێك بووە و لەگەڵ ئافرەتێكی تر دەبێتە شەڕیان، لە ئەنجامدا كڕیارەكە بە دەستی خاوەن دوكانەكە دێتە كوشتن.
میدیاكانی پارێزگای واسیت بڵاویان كردەوە كە تەرمی ئافرەتە كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی دادی كراوە و ئافرەتە تاوانبارەكەش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.