ئەمڕۆ یەكشەممە3-3-2024 وەزارەتی دارایی عێراق دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی ئادار ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ بەشی ژمێریاری دەستیكرد بە دابینكردنی پارە بۆ مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئاداری ئێستا.
ئاماژەی بەوەشكرد، رێكارەكانی دابەشكردنی مووچە لەلایەن دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی و بانكەكانی رافیدەین و ڕەشید لە ڕێگەی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت.
هەروەها وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی كردووە ئەو كاتەی كورتە نامەیان پێدەگات، سەردانی لقی بانكەكان یان سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی" ATM " لە بەغدا و پارێزگاكان بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان بكەن.
دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی عێراق لەكاتێكدایە كە تا ئێستا بەغدا مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی رەوانە نەكردووە.
جێی وەبیرهێناوەیە ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی 2-2-2024 وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردوو ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 8-2-2024 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەك هات.
بەغدا دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی خانەنشینانی دەسپێكردوو تا ئێستاش مووچەی مانگی 2ی مووچەخۆرانی كوردستانی نەناردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.