Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 01:32

ڤیدیۆ..لەناوچەیەكی توركیا ئافرەتان لە قاوەخانەكان دادەنیشن و پیاوانیش لە ماڵەوە دەمێننەوە

کوردستان TV
100%

لە رۆژی 28ی شوباتی مانگی رابردوو لەگوندێكی توركیا نەریتێكی سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی زیندوو كرایەوە، بەوەی ئافرەتان لە قاوەخانەكاندا دادەنیشن و بە یاریكردن كات بەسەر دەبەن ، پیاوانیش كارەكانی ماڵەوە ئەنجام دەدەن .
لەو رۆژەدا پیاوان كەم تا زۆر ناچار بوون لە ماڵەوە بمێننەوە ، ئافرەتانیش لە قاوەخانەكاندا دانیشتن و یارییان دەكرد و لەگەڵ منداڵەكانیان چێژیان لە شەقامە بێ پیاوەكان دەبینی.
هەرچەند ماوەی نزیكەی 4 ساڵ  دەبێت ئەو یادە لەبیركرابوو، بەڵام شارەوانی گوندی دیپسیزگول لە ناحیەی ئینێگۆلی بۆرسا بڕیاریدا جارێكی دیكە ئەو یادە زیندوو بكاتەوەو بانگهێشتی 800 دانیشتووی گوندەكەی كرد بۆ ئەوەی ئەو یادە زیندوو بكەنەوە.
لەوبارەیەوە سێلا یاڤوز، خوێندكاری ئامادەیی، كە ئەمڕۆ لە كافێكانەوە لەگەڵ ئافرەتانی گوندەكەیدا بەشداری كردووە، گوتی: زیندووكردنەوەی نەریتی عوسمانی كە لە ڕێگەی داپیرەیەوە فێری بووە، ڕێگایەكە بۆ زیادكردنی هەستی سەربەخۆیی ئەوان بە گوندەكەیان و سوودێكە بۆ بینینی یەكسانی لە پەیوەندییەكانی نێوان ژن و مێرددا.
 

https://www.youtube.com/watch?v=8vMvJ5ifaXs&t=2s

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.