بەسرە بە زۆرێك لە دەروازە سنوورییەكان بە وڵاتانی دراوسێ و جیهانەوە بەستراوەتەوە، بەڵام سەرەڕای دەوڵەمەندییەكەی، كاریگەریی نەرێنی لەسەر گرنگترین ئەو شارە مێژوویی و ئابوورییەی عێراق بەجێهێشتووە، بەو پێیەی قاچاخیكردن لەو بەندەرەوە دەرگایەكی فراوانی بۆ هێنانی شتوومەكی قەدەغەكراو كردۆتەوە كە دیارترینیان ماددە هۆشبەرەكانە.
لەوبارەیەوە دادوەر عادل عەبدولڕەزاق، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە، لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “قەزا” ئاشكرایكردووە، هێڵێكی قاچاخی نێودەوڵەتی لە دەرەوەی دەروازە سنوورییەكان هەیە كە لە ڕێگەیەوە ماددەی هۆشبەر بە بەكارهێنانی گلایدەر و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەگوازرێتەوە.
هەروەها گوتی: تاوانی قاچاخچێتی نەوتی ڕەش لە ساڵانی ڕابردوودا تەشەنەی سەندووە و یەكێكە لە تاوانە قورسەكان بەو پێیەی مەترسییەكی گەورە بۆ سەر سامانە سروشتی و پیشەسازییەكانی عێراق دروست دەكات و مەترسییەكی گەورە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵات پێكدەهێنێت.
هاوكات ئاماژەی بە دۆسییەكانی تری قاچاخچێتی كرد كە پەیوەندییان بە دەرمان و پێداویستی پزیشكی و ڕۆنی ڕەش و ئۆتۆمبێلی بێ مۆدێلی ڕێگەپێدراوەوە هەیە.
دادوەرێك نهێنی مەترسیدار سەبارەت بە قاچاخچێتی لە بەسرە ئاشكرا دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.