Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 08:38

تەحینی ئامێدی ھەناردەی ھەموو ناوچەكانی كوردستان و شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش دەكرێت

کوردستان TV
100%

لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆك كە ئاو و ھەوایەكی سارد و فێنكی ھەیە، بەرھەمھێنانی تەحین (ڕاشی) بەشێوەیەكی نەریتی و لە ڕێگەی ئاشێكی تەمەن 200 ساڵی، ھێشتا بەردەوامە.
لە شاخێكی نزیكەوە، ئاویان بۆ ئاشەكە گواستووەتەوە، ئەو ئاوە هەم كار بە ئاشەكە دەكات، هەم لەكاتی هاڕینی كونجییەكەدا، بەشێك لە ئاوەكە بەژێر بەردی ئاشەكەدا دەڕوات بۆ ئەوەی بەردەكە سارد بكاتەوە، ئەم كردارەش بۆ ئەوەیە كە تەحینەكە بەهۆی گەرمبوونی بەردەكەوە نەسووتێت.
بەرھەمھێنانی تەحین (ڕاشی) بە چەند هەنگاوێك تێپەڕ دەبێت، سەرەتا كونجییەكە لە زەوی دروێنە دەكرێت، دواتر وشك دەكرێتەوە، ئینجا دەبێژرێت و پاشان دەیگوازنەوە بۆ ئاشەكان.
لە نێو ئاشەكەدا، كونجییەكە بۆ ماوەی یەك ڕۆژ دەخرێتە نێو ئاو، پاشان دەكوڵێندرێت و دواتر دەكرێتە نێو ئاوەخوێ، دواتر بە ئاوی پاك(ئاوی شیرین) كونجییەكە دەشۆردرێت، دوای یەك ڕۆژ ئینجا كونجییەكە بە ئاگر دەبرژێندرێت و دوای ساردبوونەوەشی، دەخرێتە دۆڵەدانەی ئاشەوە و لە ڕێگای هاڕینەوە دەكرێت بە تەحین.
لە بەرھەمھێنانی تەحیندا لەو ئاشەی ئامێدی، ھیچ ئامێرێكی كارەبایی و ماددەیەكی زیادكراو بەكارناھێندرێت، تەحینی ئامێدی تام و چێژێكی تایبەتی ھەیە و ھەناردەی ھەموو ناوچەكانی ھەرێم، تەنانەت ھەناردەی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش دەكرێت.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.