به‌هۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هه‌ولێر سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و له پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی خاتوو زەکییە مستەفا بارزانی، کە دەکاتە خوشکی سەرۆک بارزانی.
هەروەها هه‌ر له پرسه‌نامه‌كه‌دا کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا له هه‌ولێر هاوخەمی قوڵی خۆیان بۆ خانه‌واده‌ی سەرۆک بارزانی و خەڵکی کوردستان دەربڕیوە.
سه‌ر له به‌یانی رۆژی هه‌ینی 23ـی 2ی 2024، زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی سه‌رۆك بارزانی به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
یەکەم رۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانی ئه‌مڕۆ شەممە 24ی 2ی 2024، لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو .
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاند، پرسەی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) لە رۆژی شەممە (24ـی شوباتی 2024)ـەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.
لەبارەی کاتی پرسەوه، بارەگای بارزانی رايگه‌یاندووه، بەیانیان، كاتژمێر 10هەتا 12ـی پێشنیوەڕۆ و ئێواران، كاتژمێر 2 هەتا5ـی ئێوارە، پرسە لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.