Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 23:31

سوپای ئەمریكا خستە خوارەوەی 3 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و 7 هاژەكی دژە كەشتیی حوسییەكانی راگەیاند

کوردستان TV
100%

 فەرماندەیی سەربازیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) لە بەیاننامەیەكدا لە تۆڕێكی سۆشیال میدیا ڕایگەیاند: هێزەكانی ئەمریكا لە سەرەتای ڕۆژی هەینیدا توانیان ، 3 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی هێرشبەر لە نزیك كەشتییە بازرگانییەكانی دەریای سوور بخەنە خوارەوە، هەروەها 7 هاژەكی كرۆزی دژە كەشتییان لەناوبردووە كە لەسەر زەوی جێگیركرابوون.
سێنتكۆم ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم مووشەكانە لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی حوسییەكان لە یەمەن دیاریكراون كە مەترسی بوون بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان و كەشتییە دەریاییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.