Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:30

ژمارەی کوژراوان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ نزیك بوویه‌وه‌ له‌ 30 هه‌زار كه‌س

کوردستان TV
100%


 لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 104 هاووڵاتی  له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌  کوژران و 160 كه‌سیش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا دوایین ئاماری كوژراوان له‌ كه‌رتی خستووەتەڕوو کە 140  رۆژە شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و گروپه‌ چه‌كداره‌كان بەردەوامە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا،104 هاووڵاتی دیکە له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌  کوژران، بەمەیش ژمارەی کوژراون گەیشتووەتە 29 ھەزار و 514 کەس.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە 160  کەسی دیکە لە  شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و گروپه‌ چه‌كداره‌كان برینداربوون و، تێکڕای ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە 69 هەزار و 616 کەس.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.