نووسینی: ئاری عه‌بدوڵا
کۆمەڵگەی کوردی هەر لە دێرزەمانەوە کۆمەڵگەیەکی ئایینپەروەر و خواناس بووە نەک مەنهەجی و مەزهەبی.
ئێران هەر بەوە نەوەستاوە دۆخی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان بشێوێنێت، بەڵکو هەر لەگەڵ دروستبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە رێگەی چەند حزبێکی سیاسی بەناو ئیسلامی دروستکراو، بیری نامۆ بە کەلتوور و شوناس و بەهای بەرزی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی، خزاندە نێو کۆمەڵگەی کوردی، بەو ئامانجەی هەروەک چۆن کورد لە رووی جوگرافی و سیاسی و ئابووری پارچەپارچە کراوە, لە رووی ئایینی و مەزهەبی و فەرهەنگییەوەش لێک داببڕن و درز لەنێوان مزگەوت و مەلا, نوێژخوێن و خانەوادەکەی, کچ و باوک و دایکی دروستبکەن و جیاکاری تۆخ بکەنەوە و هزری سیاسی نامۆ بە کۆمەڵگە لە زهنی نەوەی تازە موتوربە بکەن.
ئەرێ قەت بیستووتانە یان زانیوتانە نەتەوەی کورد بەر لە سەرهەڵدانی ئیسلامی سیاسی کێشەی لەگەڵ ئایین و ئایینزاکان و پێکەوەژیانی ئایینی هەبێت؟
ئەرێ قەت روویداوە کورد وابەستەی مەزهەبێکی دیاریکراو و فەرهەنگێکی سەپێندراو بێت؟
خانەقا و مزگەوت و تەکییە و حوجرەکان ناوەندیی پێگەیاندنی کەڵەپیاو و شۆڕشگێڕی خواپەرستی نیشتیمانپەروەر بوون. رابەر و سەرقافڵەی شۆڕش و راپەڕینەکانی کورد؛ مەلا و شێخ بوون کەچی بۆ ساتێکیش ئایینیان بە خەڵک نەفرۆشتەوە و بازرگانییان بە ناو و نازناوی ئایینیەوە نەکرد، چونکە ئەوان هەر لەسەرەتاوە بۆ خوا سوڵحابوون و نیشتیمانویست بوون نەک دروستکراوی وڵاتانی بێگانە و جێبەجێکاری ئەجێندای ئیقلیمی.
ئەو رەوتە ئیسلامییە پەلاماردەرە هەر بەوە نەوەستاون هزری تاکی کورد بە ڤایرۆسی مەزهەب و رەوتە شکلییەکان ژەهراوی بکەن، بەڵکو خەریكە دیمەنی گشتی كۆمەڵگای كوردی داگیر دەكەن.
هەر لە سەرەتای دروستبوونیانەوە مزگەوت و حوجرە و خانەقایان گۆڕی بە مەکتەبی سیاسی حزبی و سەربازگە و کەوتنە تەکفیکردنی ئەم و ئەو و هاندانی دژایەتیکردنی یەکتری.
تەنانەت هەوڵ بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای پۆشاکی رەسەن و قەشەنگ و پڕ لە رەوشت و بەهای بەرزی کوردی دەدەن بۆ پێچە و عەبا و عەمامە، شێوەزارەکانیان گۆڕی.
جیاکارییان خستە نێو زانایانی ئایینی، پۆشاک و زمانیان بە حزبی کرد.
رێگریی لە هۆشیاربوونەوەی تاکی کورد دەکەن لە رێگەی بازرگانانی دین، هاوكات بەدگومانی لەسەر ناسنامەی کەلتووری و نەتەوەیی دروست دەکەن.
ئیسلامی سیاسی لە کوردستان بە پاشقوڵیکردن و کۆپیکردنی بەرنامەی توندرەوی، بچووکردنەوەی ئایین لە پۆشاک و هەڵسوکەوت, وێنەیەکی تەڵخی بۆ سیاسەتی ئیسلامی لە کۆمەڵگەی کوردی دروستکردووە، ئیسلامی سیاسی لە کوردستان نەیتوانی وەرگێڕێکی کارامەی سیاسەتی ئیسلامی بێت بۆ کۆمەڵگەی کوردی، لەبەرئەوەی کۆپی بەرنامەی بیروباوەڕێکی دەرەکی بوون کە هەمیشە ئەو کارانە لەسەر ئەقڵی تاکی کورد بە گران دەوستێت و هاوشێوەی بەرنامەکانی دیکەی عەلمانییەت و چەپگەرایی پێشوازی جەماوەری لێ ناکرێت.
هه‌رێمی كوردستان كه له دێر زه‌مانه‌وه لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له ئایین و بۆچوونه جیاوازه‌كان بووه، ئه‌سته‌مه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه قبووڵ بكه‌ن كه لایه‌نێكی سیاسی به فیتی ئێران تێكڕای خه‌ڵكی و بۆچوونه‌كان به یه‌ك ئاڕاسته‌دا ببه‌ن و كلتووری وڵاتێكی دیكه‌یان به‌سه‌ردا فه‌رز بكرێت.
تاکی کورد هیچ کات ملی بۆ دیکتاتۆرییەت و ملهوڕی و سیاسەتی خۆسەپێن نەچەماندۆتەوە ئێستاش بۆ دیکتاتۆرییەتی مێزەربەسەری ئێران چۆک دانادات.
بەو پێیەی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌میشه ویستوویه‌تی له رێگه‌ی حزبه ده‌ستی دووه‌كانی له كۆمه‌ڵگه كراوه و رۆشه‌نبیره‌كان هاوشێوه‌ی سیسته‌می خۆی به‌ره‌و داخراوی ببات.
هەڕەشە بۆ سەر چالاكوانانی ژن، لایەنگرانی مافە جێندەرییەكان، رۆشنبیران و ئەكادیمستەكان، گەیشتووەتە ئاستێكی ترسناك. ئێستا لەژێر ناوی خوداناسیندا، تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان پڕ بوون لە جنێوفرۆش.
لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو، لە گەرمەی ئابلۆقه‌ی ئابووری و خراپی گوزەرانی خەڵك، ئیسلامییەكان بە پارەی وڵاتانی ئیقلیمی لە ڕێگەی بەخشینی ماڵ، هانی خێزانە هەژارەكانیان دەدا، پێچه و حیجاب لەسەر كچەكانیان بنێن.
هەر لەو ساڵانەدا، لە شارە گەورەكان گروپی تایبەتیان پێكهێنابوو كه هۆیهایان له كچ و ئافره‌تی كورد ده‌كرد له بازاڕه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان و تیزابیان به‌ڕووی ئافره‌تان ده‌پڕژاند.
ئیسلامی سیاسی ئه‌گه‌ر خۆی به خاوه‌نی ئیسلام و به‌ها باڵاكانی ئیسلام ده‌زانێت بۆچی تاوانه كۆمه‌ڵكوژی و دژ به مرۆڤایه‌تییه‌كانی داعشیان ئیدانه نه‌كرد و بۆ جارێكیش بێبه‌ریبوونی داعشیان له ئیسلام رانه‌گه‌یاند.
ئیسلامییەكانی كوردستان لە زۆرێك لە لێدوان و نووسینەكانیاندا جەخت دەكەنەوە كە زۆرینەی كۆمەڵگای كوردی باشوور موسوڵمانن. كەچی هەمان ئەو حیزبە ئیسلامییانە لە مێژووی 32 ساڵەی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان، هەرگیز نەیانتوانییوە ببنە ژمارەیەكی كاریگەر به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاڕادده‌یه‌كی زۆر بۆ كوردستانییان روونبووه‌ته‌وه كه ئیسلامی سیاسی جێبه‌جێكاری ئه‌جێندای ئێران و وڵاتانی دیكه‌ن و نامۆن بە رەسانەیەتی کوردی و بەها باڵاکانی کۆمەڵگەی کوردی.
به‌شێك له بانگخوازانی ئه‌و حیزبه ئیسلامییانه بە مەبه‌ستی لێدان لە ڕۆشنبیران و چالاكوانان، بەئاشكرا پەنا بۆ بوختان و چیرۆكی هه‌ڵبه‌ستراو و دروستكراو و ساختەكردنی زانستی سەلمێنراو دەبەن بەو هۆیەشەوە كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی‌یان به‌ره‌و دووبه‌ره‌كی و دژبه‌یه‌كی و كار و كاردانه‌وه بردووه.
به‌هۆی ئه‌و فه‌زایه ئازادییه‌ی له دوای راپه‌ڕین له هه‌رێمی كوردستان دروستبوو، بوار بۆ ئیسلامی سیاسی ره‌خسا كه هه‌موو جوانییه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌لایه‌ك و به‌ها باڵاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری بشه‌وێنن و هه‌وڵیان داوه هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه كۆپی پێستی وڵاتانی دیكه.
ئەم پرسە ڕەنگە دیوێكی سایكۆلۆژیشی هەبێت، بەوپێییه‌ی هه‌ر رژێمێك كاتێك هه‌ست ده‌كات له دواقۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی خۆیدایه، خۆبەخۆ فشارێكی دەروونی گەورە لەسەر حیزبە ئیسلامییەكان دروست دەكات، بەجۆڕیك تا رژێمی ئێران لە دواڕۆژەكانی خۆی نزیكبێتەوە، ئیسلامییەكانی كوردستان، زیاتر هەست بە نا ئارامی و مەترسی دەكەن!
کارنەکردنی ئیسلامییە سیاسییەکانی کوردستان بە لۆژیک وای کردووە زیاتر جەخت بکەنەوە لەسەر بوونی ئیسلامێکی کرداری و رەفتاری ئایینی، هەرگیز رۆژێک نەهاتن لەرێگەی خیتابێکی بەهێزەوە لەگەڵ ئەقڵی تاکی کورد گفتوگۆ بکات، چونکە ئیسلامییە سیاسییەکانی کوردستان خاوەنی بەرنامەی خۆیان نین و خۆیان لکاندووە بە سیاسەتی ئیسلامییەوە و هەوڵی ئەوەیان نەداوە لە کۆمەڵگەی کوردی باوەری ئیسلامی لەرێگەی خیتابەوە بە شارستانی و جەماوەری بکەن. له‌ژێر هه‌ژموونی شیعه‌گه‌رایه‌تی و ده‌ست له پشتدانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلام چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی روویان كرده سیاسه‌ت و ئیسلامیان به سیاسی كرد بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رام و ئه‌جێندانی ئاغاكانیان.
سێ ده‌یه‌یه هەوڵی شێواندنی ئەو تێگەیشتنە جوانەی كوردستانییان ده‌ده‌ن کە بۆ خواناسی و ئایین هەیانه، تاکی کورد خودا لە جوانی و پاکی ناخی مرۆڤ دەبینێت، بەڵام ئیسلامی سیاسی لە ڕیش و حیجابی رووکەشی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.