Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:05

سوپای ئەمریكا تێكشكاندنی حەوت هاژەكی حووسییەكانی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەكانی ئەمریكا (CENTCOM)، تێكشكاندنی حەوت هاژەكی كروزی حووسییەكانی لە یەمەن، ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندی ھێزەكانی ئەمریكا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاندووە، ھێزەكانیان شوێنی ئاراستەكردنی حەوت هاژەكی كروزی حووسییەكانیان لە یەمەن دەست نیشان كرد كە ھەڕەشە بوون بۆسەر كەشتییە بازرگانییەكان و كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە.
ڕاشیگەیاندووە كە حەوت هاژەكە، لەلایەن حووسییەكانەوە ئامادەكرابوون، بۆ ئەوەی ئاراستەی كەشتییەكان لە دەریای سوور بكرێن.
ئەوشی خستووەتەڕوو كە لە میانی چوار ھێرشی ئاسمانی ھێزەكانی ئەمریكا، حەوت هاژەكەی حووسییەكان لە یەمەن، تێكشێكدراون.
باسی لەوەشكردووە كە ھێرشەكەیان بۆسەر ئامانجەكانی حووسییەكان لە یەمەن، بۆ بەرگرییكردن لە خۆیان و پاراستنی كەشتییە بازرگانییەكان لە ئاوە نێودەوڵەتییەكان ئەنجامداوە.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە كە ھێزەكانی ئەمریكا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیان خستووەتەخوارەوە كە لەلایەن حووسییەكانەوە ئاراستەی دەریای سوور كرابوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.