Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:28

ئەمریکا و بەریتانیا چوار ھێرشی ئاسمانی دیکەیان کردە سەر حودەیدە لە یەمەن

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی2ی2024، ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، چوار ھێرشی ئاسمانی دیکەیان کردە سەر پارێزگای حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن.

ئەمە 10یەمین ھێرشی ئاسمانییە کە لە میانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە بکرێتە سەر پارێزگای حودەیدە.

کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، چوار ھێرشی ئاسمانی دیکەیان کردووەتە سەر پارێزگای حودەیدە کە لە میانیدا، ناوچەی ڕەئەس عیسایان لە باکووری پارێزگاکە بۆردومان کردووە.

تا ئێستا زیانەکانی ئەو ھێرشانەی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر پارێزگای حودەیدە، نەزاندراوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، ھێرشەکانیان بۆسەر پارێزگای حودەیدە چڕکردووەتەوە، ئەوەش لە وەڵامی ئەو ھێرشانەی کە لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێنە سەر کەشتییە بارزگانییەکان لە دەریای سوور.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.