Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 06:50

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی: غەززە بووەتە ناوچەی مەرگ

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی (WHO)، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبرێیسس ئاماژەی بەوە کرد کە "غەززە بووەتە ناوچەی مەرگ، بەشێکی زۆری ناوچەکەش لەناو براوە".

تێدرۆس ئەدھانۆم گێبرێیسس، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا دۆخی غەززەی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، ڕێکخراوەکەیان و هاوکارانیان لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا دۆخێکی بەپەلەیان لە نەخۆشخانەی ناسر لە باشووری کەرتی غەززە ڕاگەیاندووە.

گێبرێیسس هەروەها  ڕایگەیاند، 130 نەخۆش و15 دکتۆر و کارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەکەدا ماون و بەهۆی نەبوونی پێداویستی پزیشکییەوە، باسی لە پێویستی گواستنەوەی نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەکانی دیکە کرد.

تێدرۆس ئەدھانۆم گێبرێیسس ئاماژەی بەوەش کرد کە "غەززە بووەتە ناوچەی مەرگ. بەشێکی زۆری ناوچەکەش لەناو براوە. زیاتر لە 29 هەزار مرۆڤ کوژراوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندارن، بەدخۆراکی لە ناوچەکەدا بە خێراییەکی زۆر لە پەرەسەندن دایە".

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی جارێکی دیکە جەختی لە پێویستیی ئاگربەستێکی مرۆیی و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناوچەکە کردەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.