Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 13:04

دادگەی فیدڕاڵی جارێكی دیكە لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دادگەی باڵای فیدڕاڵی عێراق جارێكی دیكە لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە. 
بەپێی بەرنامەی كاری دادگەی فیدڕاڵی عێراق، بڕیارە دادگەكە بۆ دوازدەیەمین جار لەبارەی تۆماركردنی سكاڵا لەدژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە. 
سكاڵاكان لەدژی كورسی پێكهاتەكان و یەكبازنەیی دەنگدان تۆمار كراون. سكاڵاكە لەدژی هەر یەك لە ماددەكانی یەك، نۆ، پازدە، بیست و دوو و سیی و شەش تۆمار كراون و دە مانگە لەلایەن دادگەی فیدڕاڵییەوە دواخراوە و یەكلایی نەكراوەتەوە. 
رۆژی هەژدەی شوباتیش دادگەی فیدڕاڵی لەبارەی هەمان سكاڵا كۆبووەوە و بێ ئەوەی هیچ بڕیاریك بدات بۆ ئەمرۆ دواخرا. 
ئەمەش لەكاتێكدایە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوو جار رۆژی هەڵبژاردنی دیاری كردووە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە تەواوی ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.