Erbil 9°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 17:40

ئەحمەد خەڵەف: زۆرینەی ئەو رێكخراوانەی بانگەشەی هاوكاریكردنی هەژاران دەكەن بوونەتە باند و مافیای رێكخراوەیی 

کوردستان TV
100%

ئەحمەد خەڵەف ،سەرۆكی دەستەی چاودێری كۆمەڵایەتی بە میدیای فەرمی حكومەتی عێراقی رایگەیاند‌، دوایینجار ناوی سی وپێنج هەزار سەرپێچیكاریان لە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی ئاشكرا كردووە. چاوەڕوانیش دەكەن ئەو ژمارەیە بۆ سێسەد هەزار سەرپێچیكار بەرز بێتەوە. گوتیشی، پرۆسەی تۆماركردنی نۆسەد هەزار خێزانی دیكە لە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی كۆتایی پێهاتەوە و لە ئێستادا كۆی گشتی ئەو كەسانەی كە لە چاودێری كۆمەڵایەتی مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە گەیشتوەتە حەوت ملیۆن كەس.
 ئاماژەی بەوەشكردوە، مووچەی سوودمەندبووانی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانە، هەروەها لەسەدا نەوەدی سواڵكەرەكانیش مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتییان بۆ بڕاوەتەەوە.
 ئاشكراشی كرد، زۆرینەی ئەو رێكخراوانەی بانگەشەی هاوكاریكردنی هەژاران دەكەن بوونەتە باند و مافیای رێكخراوەیی، سەرباری ئەوەش سەد و پەنجا هەزار كەس بۆ وەرگرتنی موچەی پاراستنی كۆمەڵایەتیی داواكارییان پێشكەشكردوە كە پیاون بەڵام خۆیان وەك ئافرەت تۆمار كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.