بەپێی هەواڵێكی رۆیتەرز ،محەمەد شیاع سوودانی ،سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلایەن كامالا هاریس، جێگری سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە ئاگاداركراوەتەوە كە واشنتۆن هیچ ئەولەوییەتێكی باڵاتری نییە لە سەلامەتی سەربازەكانی و بەپێی پێویست مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە دەكات.
رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشداوە ، هاریس داوای لە سوودانی كردووە كار بكات بۆ ڕێگریكردن لە هێرشكردنە سەر كارمەندانی ئەمەریكی وەك پابەندبوون بە هاوبەشی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمەریكا.
هەروەها جێگری سەرۆكی ئەمەریكا ، جەتی لەوەكردۆتەوە كە دانووستانەكانی لیژنەی باڵای سەربازی باس لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا ناكات، بەڵكو ڕێگە خۆشدەكات بۆ هاوبەشییەكی ئەمنی هەمیشەیی لە عێراقدا.
جێگری سەرۆكی ئەمەریكا داوایەك لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.